:ڕۆژی جیهانی بیرکاری
۱٤/۳ بە ڕۆژێک تایبەت دادەنرێت بۆ وانەی بیرکاری لە جیهاندا، چونکە لە ڕێکەوتی ۱٤/۳/۱۸۷۹ زانای گەورە (ئەلبێرت ئەنشتاین) لە دایک بووە وە لە لایەکی ترەوە لە بیرکاریدا ژمارەیەکمان هەیە بە ناوی (پای وە بە π هێما دەکرێت کە نرخەکەی دەکاتە 3.14 بە نزیکەیی کە ئەم ژمارەیەش هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ۱٤ ی مانگی سێ.
ساڵانە بە گشتی و لە ئەمریکا بە تایبەتی لە ڕۆژی ۱٤/۳ ئاهەنگی تایبەت بەم ژمارە دێرینە دەگێڕدرێت.
لەم ژمارەیە دا دوای پۆینت 31 تڕیلیۆن ژمارە هەیە بەڵێم ئێمە لە کاتی شیکار کردنی پرسیار تەنیا 3.14 ئەنووسین وە وەک ژمارەیەکی نۆڕماڵ ڕەفتار دەکات وە ئەتوانیت ڕێکەوتی لەدایک بوونت لە ناو ئەم ژمارەیە تایبەتە بدۆزیەوە لە ڕێگای ئەم لینکە:
بۆنموونە ئەگەر ڕێکەوتی لەدایک بوونت ۱/۱/۱۹۹٠ بێت کە لینکەکەت کردەوە بنووسە ۱/۱/۹٠ و کلیک بکە خۆی ڕێکەوتی لەدایک بوونت لە ناو نرخی ئەم ژمارەیە نیشان دەدات
No comments:
Post a Comment