درووست بوونی ژمارە ئینگلیزییەکان
بۆچی ژمارەکان بەم شێوازە نووسراون؟ لە چیەوە درووست بوون؟
چۆنیەتی درووستبونی ژمارەکان لە 0 تاکو 9:
هەموومان لە ژیانی ڕۆژانەماندا لە کاتی شیکار کردنی پرسیارەکاندا یان هەتا لە ناو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەماندا ئەم ژمارانە بە کاردەهێنین، بەڵام بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە ئەم ژمارانە بۆ بەم شێوەیە نوسراون نهێنی ئەم جۆرە نووسینە چیە و لە چیەوە هاتوون؟ بۆ هەموو ژمارەکان بە یەک شێوەیە نەنووسراون! واتە بۆ ژمارە یەک بەم شێوەیە (1) یان ژمارە (2) بەم شێوەیە!! بۆ لەیەکتری جیاوازن لە ڕووی نووسینەوە !
زاناکن ئەوەیان نیشاندا کە نهێنی نووسینی هەر ژمارەیەک ئەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ڕێژەی ئەو گۆشەیەی کە هەیەتی.
ژمارە 0: هیچ گۆشەیەکی نییە بۆیە بە شێوەیەکی هێلکەیی نووسراوە
ژمارە 1: تەنیا یەک گۆشەی هەیە
ژمارە 2: دوو گۆشەی هەیە
ژمارە 3: سێ گۆشەی هەیە
ژمارە 4: چوار گۆشەی هەیە
ژمارە 5: پێنج گۆشەی هەیە
ژمارە 6: شەش گۆشەی هەیە
ژمارە 7: حەوت گۆشەی هەیە
ژمارە 8: هەشت گۆشەی هەیە
ژمارە 9: نۆ گۆشەی هەیە
ئامادەکردنی : م.رێژنە موستەفا
No comments:
Post a Comment